دەربارەی ئێمە
ماڵپەری مەکانەتی بە واتای (پێگەی من)، ماڵپەرێکە لە ژنانەوە بۆ ژنان. لە ساڵی ٢٠٢١ وەک بەشێک لە پرۆژەکانی ئاژانسی فەڕەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI و بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا MEAE، لەلایەن رێکخراوی قازانج نەویستی (ئاژ) ەوە دروستکرا.
ئەم ماڵپەڕە بەرهەمی چەند ۆرکشۆپێکی ڕاهێنانە لە بوارەکانی دروستکردنی ماڵپەڕ، بەرهەمهێنانی پۆدکاست و دیزاینکردن کە لەلایەن ریکخراوی هاریکری مرۆیی و ڕۆژنامەوانیی (ئاژ) ەوە ئەنجامدران، ئەویش بە مەبەستی بەهێزکردنی توانا پیشەیی و تەکنیکییەکانی ڕۆژنامەوان و خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆ جیاجیاکانی عێراقدا.
ماڵپەڕی Makanati.net ئامانجی دابینکردنی سەکۆیەکی ئازادە بۆ ژنە ڕۆژنامەڤان و وتارنووسەکان جێگەیەکیان بۆ دابین دەکات کە تیایدا بتوانن بە ئازادی بیروڕای خۆیان دەرببڕن لەمەڕ بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا بەگشتی و بە تایبەتیش لە بواری میدیادا.