top of page

دەربارەی ئێمە

ماڵپەری مەکانەتی بە واتای (پێگەی من)، ماڵپەرێکە لە ژنانەوە بۆ ژنان. لە ساڵی ٢٠٢١ وەک بەشێک لە پرۆژەکانی ئاژانسی فەڕەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI و بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا MEAE، لەلایەن رێکخراوی قازانج نەویستی AHJ ەوە دروستکرا.

ئەم ماڵپەڕە بەرهەمی چەند ۆرکشۆپێکی ڕاهێنانە لە بوارەکانی دروستکردنی ماڵپەڕ، بەرهەمهێنانی پۆدکاست و دیزاینکردن کە لەلایەن ریکخراوی هاریکاری مرۆیی و ڕۆژنامەوانیی AHJ ەوە ئەنجامدران، ئەویش بە مەبەستی بەهێزکردنی توانا پیشەیی و تەکنیکییەکانی ڕۆژنامەوان و خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆ جیاجیاکانی عێراقدا.

ماڵپەڕی Makanati.net ئامانجی دابینکردنی سەکۆیەکی ئازادە بۆ ژنە ڕۆژنامەڤان و وتارنووسەکان جێگەیەکیان بۆ دابین دەکات کە تیایدا بتوانن بە ئازادی بیروڕای خۆیان دەرببڕن لەمەڕ بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا بەگشتی و بە تایبەتیش لە بواری میدیادا.

WhatsApp Image 2021-10-23 at 9_edited.jp
bottom of page