top of page
WhatsApp Image 2021-11-30 at 2.36.44 PM.jpeg

زنجیرەی یەکەمی پۆدکاستەکانی مەکانەتی 

دنیا لەگەڵ دلڤین و شەیدا حیسامی باس لە جیاوازییە سایکۆلۆجیی و بایۆلۆجییەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەکەن و چۆنێتی لێکدانەوەی ئەو جیاوازیانە لەلایەن کۆمەڵگەوە شیدەکەنەوە.

 مەیلان، دلڤین و دونیا قسە لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم خانمان دەکەن لە بواری ڕۆژنامەوانیی و میدیادا و ڕۆڵی کۆمەڵگە و خێزان لە کەمیی ڕێژەی خانمان باس دەکەن لە بوارەکەدا و تا چەند دەتوانن ئەو لەمپەرانە تێپەڕێنن و جێ دەستی خۆیان لە میدیادا دەربخەن.

سنوور باس لە گرنگیی ئابوریی سەربەخۆ بۆ ژنان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش میوانداریی تەوار و ئاسوودە دەکات کە خاوەنی کاری خۆیانن و ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەمیان ڕووندەکەنەوە. لە هەمان کاتدا گرنگیی کاری سەربەخۆ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بابەتی یەکسانیی جێندەری تاووتوێدەکەن.

دلڤین لە یەکەم پۆدکاستی خۆیدا باسی موزیک دەکات و ڕۆڵ و کاریگەری ژنان لە ناو کایەکەدا دەخاتە بەرچاو. بە میوانداری گروپێکی موزیکیی ژنان بە ناوی (ئاشتی)  باس لە پاراستنی کەلتورو هونەری کوردیی دەکەن بە تایبەت کلتوری چیای شەنگال و بەکارهێنانی و موزیک وەک شیوازێکی بەرەنگاریی.

bottom of page