له ناو دۆخێكی گۆڕاو و ناجێگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه سیسته‌می پیاوسالاری تیایاندا باڵاده‌سته، كاری رۆژنامه‌گه‌ری سه‌خت و پڕ ئاڵنگارییه، به‌تایبه‌ت كه ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی ژنان سانسۆركراو و مه‌رجدار بێت، له ژینگه‌یه‌كی وادا كاری ژنانی رۆژنامه‌نووس سه‌ختتره بۆئه‌وه‌ی بتوانن له پێگه‌ی راسته‌قینه و شایسته‌ی خۆیان بن، بۆیه ژنانی رۆژنامه‌نووس پێویستیان به پشتیوانی یاسایی و راهێنانی رۆژنامه‌وانی و ره‌خساندنی ده‌ر‌فه‌ته تا بتوانن تواناكانیان له بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی میدیا بسه‌لمێنن، پرۆژه‌ی "پێگه‌ی من" ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌و پێویستیانه بڕه‌خسێنێت و ده‌سته‌به‌ریان بكات.
له یادمه سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندكاری به‌شی راگه‌یاندن بووم، پێویستم به له‌گه‌ڵ وه‌ستان و هاریكاری بوو بۆ تێگه‌یشتن له‌و ئاڵنگاریانه‌ی له كاری رۆژنامه‌وانیم رووبه‌ڕووی ده‌بوومه‌وه، به‌هۆی بۆشایی و نه‌بوونی لایه‌نێك؛ ئه‌و قۆناغه سه‌خت و پڕ ئاڵنگارییه‌م به ته‌نیا تائێره بڕی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو به توانای تاكه‌كه‌سی كارمان بۆ ده‌كرد ئێستا بۆته توانایه‌كی یه‌كانگیر و له پرۆژه‌ی "پێگه‌ی من" به‌رجه‌سته‌بووه، تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژنامه‌نووس بووه‌ستین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كه‌ن یان له‌ناو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی كێبڕكێی دادپه‌روه‌رانه له پێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان نین.
بۆ نموونه له ماوه‌ی 10 ساڵدا له نێوان 2008 تا 2018 له هه‌رێمی كوردستان دا، 879 گۆڤار و رۆژنامه تۆماركراون، له كۆی 627 گۆڤار ته‌نیا 40 خاوه‌ن ئیمتیاز 54 سه‌رنووسه‌ر ژن بوون، هاوكات له كۆی 252 رۆژنامه 14 خاوه‌ن ئیمتیاز و17 سه‌رنووسه‌ر ژن بوون. له ئاستی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیش، له 40 كه‌ناڵی ئاسمانی ته‌نیا یه‌ك ژن به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانییه، له 122 كه‌ناڵی ناوخۆیی یه‌ك ژن به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ناوخۆییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژنانی رۆژنامه‌نووس له ژینگه‌یه‌كی مه‌ترسیداری بێ ئاسایش كاری رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كاتی پیاده‌كردنی مافه رۆژنامه‌وانییه‌كانیشیان له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ودامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و هه‌راسانكردن ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ژنانی نه‌كردووه له رووی مافی دایكایه‌تی و ئه‌وه‌ی تا دایك كۆرپه‌كه‌ی له دایك ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار، كاره‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت.
ئه‌و ئامارانه و دۆسییه‌كانی پێشێلكاری ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه دۆخی ژنانی رۆژنامه‌وان و پێگه‌ی راسته‌قینه‌یان پێویستی به كاركردن و دروستكردنه‌وه‌ی ژێرخان هه‌یه له رووی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و یاسایی و ده‌روونی و دیجیتاڵییه‌وه، بۆیه پرۆژه‌ی "پێگه‌ی من" خۆی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی راهێنان بۆ چۆنییه‌تی خۆپاراستن له ژینگه‌یه‌كی نائارام و پڕ له ململانێ و، ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رخستنی تواناكان له ماڵپه‌ڕی "مه‌كانه‌تی" و "پۆتكاستی مه‌كانه‌تی"، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوون و ده‌ستپێكردنی به یه‌كه‌م وۆركشۆپ له ئوردن له ساڵی 2019 ستراتیژ و پلانی كاری له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژنامه‌نووس له وڵاته‌كانی یه‌مه‌ن و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به روونی ئاشكراكرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سوودمه‌نده‌كانیشی له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و زۆرینه‌ی پارێزگاكان بوون.
بۆیه ماڵپه‌ڕی "مه‌كانه‌تی" وه‌ك درێژه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بێته سه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی ژنان و شوێنێك بۆ خستنه‌ڕووی دۆخی ژنان.
Comments